بزانە جەستەت چی لێدێت ئەگەر رۆژانە سێ دەنكە خورما بخۆیت؟

تەندروستی

21/05/2019‌ 946 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرچەندە خورما لەو خۆراكانە نییە، كە بەهایەكی خۆراكی زۆریان هەیە ، بەڵام ئەو  سوودە زۆرەی بۆ  تەندرووستی هەیەتی پێویست دەكات بەشێوەیەكی بەردەوام لەسەر خوانەكانتان ئامادە بێت .

خورما خواردنێكی بەچێژە ، خۆراكپێدەر و باشە بۆ تەندرووستی ، هەوڵ بدە بیخەیتە ناو سیستەمی خۆراكی رۆژانەتەوە ، پزیشكان و شارەزایانی بواری خۆراكی دەڵێن ئەگەر رۆژانە و بەشێوەیەكی بەردەوام تەنیا سێ دەنكە خورما بخورێت ئەوا گەلێك سوود و كەڵكی بۆ تەندرووستی مرۆڤ دەبێت.

 خورما بۆ تەندرووستی ئێسكەكان زۆر بەكەڵكە لەبەر ئەوەی ماددەی بۆرۆنی تێدایە ، ئەو ماددەیەی ئاسانكاری دەكات بۆ هەڵمژینی ئەو ماددانەی ئێسكەكان بەهێز دەكەن ، هەروەك تەندرووستی كۆئەندامی هەرس باشتر دەكات و دژی خەمۆكی شەكەتییە ،هەروەك وزەیەكی زۆر بە مرۆڤ دەبەخشێت و لەبێهیزی ڕزگاری دەكات، ئەوە جگە لەوەی  بەهۆی ئەوەی بڕی چەوری ناو خوێن كەم دەكاتەوە وەك پارێزەرێكیشە بۆ رێگری لە تووشبوون لە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن .

پزیشكان دەڵێن: بەهۆی ئەوەی خورما ڕیخۆلەكان لە بەكتریا زاینبەخشەكان دەپاریزێت ، مەترسییەكانی تووشبوون بە سێرپەنجەی كۆڵۆن كەمدەكاتەوە ، ئەوە سەرباری ئەوەی  ئەو هەستەوەرییەی كە وەرزانە تووشی هەندێ كەس دەبێت سووك دەكات ، ئەوەش لەبەر ئەوەی خورما كاریگەری هەیە لە كەمكردنەوەی گەلێك لە نیشانەكانی هەوكردن لای ئەو نەخۆشانەی هەوكردنی جومگەی رۆماتیزمییان هەیە.

یەكێكی تر لە سوودە هەرە دیارەكانی خواردنی رۆژانەی خورما بریتییە لە دابەزاندنی كێش ، لەبەر ئەوەی خورما دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ ، ئەوەش وادەكات زوو هەست بە تێری بكرێت و  رێگری دەكات لە قەلەمبازی گلوكۆز لە خوێندا .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە