قاسم سلێمانی ئەو پیاوەی بەئۆتۆمبیلەكەی‌و بێ فیزا بەوڵاتانی ناوچەكەدا دەگەڕێت

جیهان

22/05/2019‌ 4272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەم ساڵانەی دوایی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بووەتە ناوێكی دیار، چ لەناو ئێران چ لەناوچەیكە، بەتایبەتی لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە هەر رۆژەو لەوڵاتێكی ناوچەیەكە.

قاسم سلێمانی بەمەبەستی جێبەجێكردنی ستراتیژی ئێران، رۆژێك لەعێراق كۆبوونەوە بەسەركردە سەربازییەكان دەكات‌و رۆژێك لەسوریا پلانی لەناوبردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان دادەنێت‌و رۆژێكی تریش لەیەمەن دەیەوێت رووبەڕووی دەسەڵاتی سعودییە بێتەوەو دواتر دەچێتە لوبنان، بۆ ئەوەی بەگرژ تواناكانی ئیسرائیل بچێتەوە.

قاسم سلێمانی لە ١-٥-١٩٥٧ لەگوندی "قنات مولك" لە ناوچەی كرمان لە دایك بووە هەر لە تەمەنی گەنجیدا ڕۆشتووە بۆ شاری كرمان لەوێ كاری كردووە و لەناو خێزانێكی هەژاردا گەورەبووە.

باوكی جوتیار بووە و لە ساڵی ٢٠١٧ كۆچی دوایی كردووە و  دایكی لە ساڵی ٢٠١٣ كۆچی دوایی كردووە و برایەكی  بەڕێوبەری گشتی زیندانی تاران بووە  ، لە ساڵی ١٩٧٥ وەك بەڵێندەری دامەزراوەی ئاوی كرمان كاری كردووە لەدوای كاریش خۆی سەرقاڵ كردووە بە یاری لەشجوانی هەڵگرتنی قورسایی.

سلێمانی لە ساڵی  ١٩٧٩ لەكاتی شۆڕشی ئێران دا پەیوەندی كردووە بە "سوپاه پاسداران اسلامی"، كاتێك سەدام حسێن لە ساڵی ١٩٨٠ هێرشی كردە سەر ئێران وەك لیدەری بەشێك لە سوپا ڕۆڵی بینیووە، كە لەو ماوەیە بەسەختی بریندار بووە لە ئۆپەراسیۆنی (تارق القدس ) لەنێوان وڵاتی ئێران و عێراق دا ڕوویدا و لە چاوپێكەوتنێكیدا دەڵێت: گرنگترین ئۆپەراسیۆن، كە بەشداربووبێت   ئۆپەراسیۆنی (عملیات فتح مبین) بوو، كە لە بیر ناچێت، كە بە سەركردایەتی (علی صیاد شیرازیی) بەڕێوەبرا لە ساڵی ١٩٨٢ دژی عێراق.

سلێمانی‌و هەرێمی كوردستان
سلێمانی هەوڵی پتەوكردنی پەیوەندی داوە لەنێوان  كۆمەڵێك لەكوردانی باشوور و لەرێگەی "رێكخراوی بدر" بە سەركردایەتی هادی عامری بۆ زیان گەیاندنی زیاتر بە سەدام حسێن، چونكە كوردەكان و رەوتی بەدر دژی سەدام حسێن بوون.
 
بەم دوایانەش رۆژێكی زۆری هەیە لە دەستخستنە ناو كاروباری هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لەرێگەی یەكێتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكرات، كە زۆرجار لەهەولێر بەئاماژەی ئەو زۆرێك لەبڕیارە سیاسییەكان دەدرێت.

پەیوەندی لەگەڵ رابەر
پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ ( عەلی خامنەیی ) هەیە و یارمەتی دەرێكی باشی بووە لە هەموو ڕوویەكەوە زۆربەی كات بە شەهیدی زیندوو بانگی كردووە، یارمەتی دەری سەرەكی نوری مالیكی بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران و هەوڵی هێشتنەوەی داوە لە پۆستەكەیدا ، ئەوەش هەر بەئاماژەی عەلی خامنەیی.

بەپێی زانیارییەكانی "ریاز فرید حجاب"ی سەرۆك وەزیرانی  سوریا سلێمانی یارمەتی دەرێكی باشی سوریا بووە هەوڵی كاریگەری داوە بۆ هێشتنەوەی بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات .

لە كاتی شەڕی داعشدا لە ئامرلی بەرگری كردووە بە پێی هەواڵی (لۆس انجلوس تایم ) ، ئامرلی تاكە ناوچەیە كە بە سەركەوتوانە دژی داعش وەستاوەتەوە.

پلەی دانی هەیە لە یاری كاراتیدا  كە پلەیەكە لە ڕانكین سیستەمی كۆریا و یابان دا هەیە، كە ژەنەڕاڵ( ئەمیر عەلی حاجی زادە ) دەڵێت: ئەو شەوەی شاری هەولێر پایتەختی كوردستان مەترسی لەسەر بوو سلێمانی و ٧٠ لە پیاوەكانی ڕۆشتن بۆ پاراستنی هەولێر دژی داعش وەستاونەتەوە  .

هەروەها سیاسەتدار ( martin jay ) دەڵێت: سلێمانی فێری كردم، كە مردن سەرەتایی ژیانە، بەرپرسێكی پێشووی عێراقیش لەسەر سلێمانی دەڵێت: ئەگەر دە كەس لە ژورێك دابنیشن و قاسم سلێمانیش بێتە ژوورەوە ئەوا لەگۆشەیەكی دوور دادەنیشێت و قسە ناكات تەنیا گوێدەگرێت، بەڵام ئەو دە كەسە هەموویان بیریان لای ئەوە.

ئەو كەسایەتیەكی جیاوازی هەیە و كەم دووە و بێدەنگە و زۆر كەم دەردەكەوێت ‌و ڕۆڵی هەیە لە بەڕێوەبردنی و سیاسەتی وڵاتی عێراق و یەمەن و سوریا و بەرژەوەندییەكانی وڵاتی ئێرانی  فەراهەم كردووە.

ئامادەكردن: داستان خارگێڵانی

بەپەلە