مانی لەخواردن گرتووە.. هۆشداری لەخراپی دۆخی تەندروستی شاسوار دەدرێت

کوردستان

23/05/2019‌ 1048 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: شاسوار عەبدولواحید زیاتر لە ٦ ڕۆژە لەزیندانی تاكە كەسیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە و مانی لە خواردن گرتووە.

كازم فاروق بۆ میدیای فەرمی نەوەی نوێ‌ دەشڵێت: ئەمەی یەكێتی لە سلێمانی بەرانبەر بە سەرۆك و ئەندامانی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن دەیكات، سوكایەتییە بەهەموو بەهاكانی دیموكراسی و ناشرینكردن و لەكەداركردنی ڕووی جوانی شاری سلێمانی یە، كە بە شاری ڕۆشنبیری و فرە دەنگو ڕەنگ و ڕای جیاواز ناسراوە.

ئەوەش دەشڵێت: كاتی ئەوەیە هاووڵاتیان و ڕۆشنبیران و دادوەرەكان و یاساناسان و ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەكانی تر ئەم سوكایەتییە قبووڵ نەكەن و ڕێگە نەدەن دەنگە ئازا و بوێرەكان كپ بكرێت.

حەوت ڕۆژە شاسوار عەبدولواحید دەستگیركراوە، ئەوەش لەسەر چەند سكاڵایەك ، كە لەسەری تۆماركراوەو ئێستا لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت‌و پێشتریش رێگە بەخێزان‌و خوشك‌و سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ دراوە لەزیندان بیبینن.

هـ ـ ح