بەمووشەكی توركی بنكەی حەمیمیمی روسی لەسوریا بۆردوماندەكرێت

جیهان

24/05/2019‌ 2283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ژێر ئەم ناونیشانەدا، ڤلادیمیر موخین لە گۆڤاری (نیزافیسیمایا غاریتا) وتارێكی نوسیوە، دەربارەی بەردەوامی ئەنقەرە لەچەكداركردنی بەرهەڵستكارە سورییەكان  بە شكندنی رێككەوتن لەگەڵ روسیا.

لە وتارەكەدا هاتووە: لە 18ی ئایاردا، سوپای سوری لە ناوچەی ئیدلب شەڕی وەستان بۆ كەمكردنەوەی هێرشەكان، ئەنجامی ئەم ئاگربەستە، پێدەچێ بەهۆی هێرشێكی رۆكیتیەوە بێت ، كە چەكدارەكان ئاراستەی بنكەی حەمیمیم ی سەربازی روسیایان كرد لە رۆژی یەك شەممەدا، هەر ئەمەش بوە هۆكاری ئەوەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان هەردوو وەزیری بەرگری توركیا و روسیا ئەنجام بدرێت.

هەندێك لە میدیا و شارەزاییان ئەوە دووپات دەكەنەوە هێرشە رۆكێتیەكان پەیوەندییەكی ناڕاستەوخۆی بە ئەنقەرەوە هەبێت، دەروازەی avia.pro ی ئەلیكترۆنی، باس لەو راستەیە دەكات كە Ebaa News پاڵپشتی چالاكیەكانی دەستەی رزگاركردنی شام ی تیرۆریستی دەكات، وێنەیەكی تری دەربارەی بۆردومانی بنكەیەكی ئاسمانی روسی بڵاوكردۆتەوە. جێگای ئاماژەیە رۆكێتەكان نیشانەیان بە زمانی توركی لەسەر، و دوای چەند كاژێرێك وێنەكان لادراون.

هەروەها لە رۆژنامەی – ریبورتیور- دا بە گوێرەی زانیاری بابەتی، توركیا بە تایبەت یارمەتی ئەو چەكدارانە دەدات بە چەك و خواردن و یارمەتی تر كە دژی دیمەشق دەجەنگن، بەتایبەتی تر لە خاكی ئیدلبدا بە رێكخراوەیی هێرش دەكرێتە سەر بنكەی سەربازی حەمیمم ی روسی. روونیشە ئەم هێرشانەی دەكرێنە سەر ئەو بنكەیە بەبێ زانیاری توركیا نییە. ئەمەش لەلایەن شارەزای پەیمانگەی روسی بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجی ڤلادێمیر ئیفسییف، ئەوەشی دەرخستوە رۆكێتە نوێیەكان تەنها لە خاكی توركیاوە دەگەنە ئەو شوێنە.

لەم بارەیەوە، شارەزای سەربازی جەنرال یوری نیتكاتشیف بۆ گۆڤارەكەی پشتڕاستكرۆدتەوە ئەو چەكانەی چەكدارەكان لە ئیدلب دەگاتە دەستیان و لە دژی روسیا بەكاردەهێنرێن پێویست نیە بە فەرمانی ئەردۆگان بێت، بەڵكو شیمانەی ئەوە هەیە كە هاوپەیمانەكانیان پڕچەك دەكەن بەناوی بەرهەلستكاری میانڕەوەوە بەم جۆرە چەكانە، ئەوانیش دەیفرۆشن بە توندڕەوەكان. لەگەڵ ئەوەی (ئەم شیكردنەوەیە) هیچ شتێك دەربارەی كرۆكی بابەتەكە ناگۆڕێ لە حەقیقەتی سیاسەتی ئەردۆگان دەربارەی ململانێی سوریا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا