جۆرە پشیلەیەك دوای 150 لەراگەیاندنی نەمانی دەردەكەوێتەوە

جیهان

27/05/2019‌ 987 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێك لە چالاكانی پاراستنی ژینگە لە بەریتانیا رایگەیاند، پشیلەی كێوی ئینگلیزی دووبارە دەركەوتووەتەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەدەی نۆزدەوە كۆتایی هاتنی ئەو پشیلەیە راگەیەنراوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی 'ئیندپێندت"ی بەریتانی ، دیریك گاو  چالاكی بواری ژینگە رایگەیاندووە، دوای دیارنەمانیان بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥٠ ساڵ ، سێ گرووپی پشیلەی كێوی ئینگلیزی دووبارە دەركەوتوونەتەوە .

ئەو چالاكە، كە شارەزای بواری زاوزێی گیانەوەرە شیردەرەكانە راشیگەیاندووە، دەستی كردووە بە درووستكردنی یەكەم كۆمەڵگە بۆ پەروەردەكردنی پشیلەی كێوی لە كیڵگەكەی خۆی، كە دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای ئینگیلتەرا .

گاو ئومێد دەكات، كە لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا بتوانێت ئەو پشیلە كێوییە پەروەردەكراوانە بنێرنەوە دەشت و دەرە سرووشتییە پارێزراوەكان ، تا برێكی پێویست لەو پشیلە كیویە ئینگلیزانە پەروردە بكرێن ، بەجۆریك ساڵانە ١٥٠ بەچكە پشیلەیان لێپەروەردە بكرێت .

پیشتر ئەو جۆرە پشیلە دڕە كێوییە لەهەموو دارستانەكانی ئینگلتەرا بڵاو بوون ، بەڵام دوای ئەوەی بەشێوەیەكی بێبەزەییانە كەوتنە ڕاونان و راوكردنیان ، لە شەستەكانی سەدەی نۆزدە قرانیان تیكەوت ، بەجۆرێك دواین جار، كە بینرابێت لە ساڵی ١٨٤٩ بووە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی