شارپرێس:
جوتیارێك لە ویلایەتی ئەرزوڕۆمی باكووری كوردستان لەكاتێكدا لە كیڵگەكەیدا خەریكی كاركردن بوو بە ڕێكەوت پارچە شوێنەواریك دەدۆزێتەوە كە مێژووەكەی بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە .
حوسنی گەنج ، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئەرزوڕۆم دەڵێت: مەسعود كوچووك كە جوتیارێكە لە گوندی سوگوتلوی سەر بە قەزای عەزیزییەی ویلایەتی ئەرزوڕۆم، خەریكی كێڵانی زەوییەكەی بووە لەپڕ چەند پارچە شوێنەوارێكی لەتەنیشت بەردێكدا دۆزیوەتەوە.
حوسنی دەشڵێت: جوتیارەكە چۆتە خوارەوە و دەستی كردووە بە لابردنی بەردەكە ، دەبینێت ٥ پارچە شوێنەواری لێیە.
هەروەها دەڵێت: كوچووك هاتووە بۆ مۆزەخانە پارچە شوێنەوارییەكانی رادەستی مۆزەخانە كردووە ، دەشڵێت لەبەرانبەر ئەوەدا پاداشتی ماددی دەكرێت .
هاوكات بەرێوەبەری مۆزەخانەی ئەرزورۆم دەڵێت: پارچە شوێنەوارییەكان پێكهاتوون لە قاپ و پاجاخی گڵین و كەلوپەلی چێشتلێنان كە لە قوڕ درووستكراون و مێژووەكەیان بۆ ٥ هەزار ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی