شارپرێس:
ئاژانسى هه‌واڵى نێوده‌وڵه‌تى بلۆمبێرگ هۆشدارى ده‌دات له لێكه‌وته‌كانى جه‌نگى بازرگانى نێوان په‌كین و واشنتۆن له‌سه‌ر ئابورى جیهان و ده‌ڵێت، جه‌نگه‌كه چووه‌ته قۆناغێكى مه‌ترسیدارى نوێوه، له نێو ترسى به‌رده‌وام بوونى هه‌ڵكشانى نێوان دوو به‌هێزترین ئابورى جیهاندا.
به گوێره‌ى بلومبیرگ، به‌رده‌وام بوونى جه‌نگى بازرگانى له‌وانه‌یه به‌هاى 600 ملیار دۆلار له قه‌باره‌ى تێكراى داهاتى ناوخۆى جیهانى داببه‌زێت له ساڵى 2021 دا، ئه‌مه‌شى به‌سته‌وه به فراوانكردنى ره‌سمى گومركى بازرگانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین، كه هۆكارى پاشه‌كشه‌ى بازاڕى جیهانى بوو، به‌لام لوتكه‌ى كاریگه‌ریه‌كه له ساڵى 2021 دا ده‌رده‌كه‌وێت.
پێش بلومبێرگ، رێكخراوى هاوكارى ئابورى له راپۆرتێكى هه‌فته‌ى رابردوودا پێشبینى كردبوو ئالۆزى و گرژیه بازرگانیه‌كانى ئێستا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خاوبونه‌وه‌ى ئابورى جیهانیى دروست كردوه، به‌وه‌ى ئه‌مساڵ ئاستى گه‌شه‌كردن 3.2% ه‌و ساڵى پار 3.5% بوه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، داهاتى جیهانى به رێژه‌ى 0.7% له ساڵى 2021 دا داده‌به‌زێت، له دۆخى به‌رده‌وام بوونى ئالۆزیى په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانى جیهاندا، ئه‌وه‌شى دووپاتكردۆته‌وه، گه‌شه‌سه‌ندنى ئابورى جیهانى مه‌رجه به‌وه‌ى ئالۆزیه بازرگانیه‌كان هه‌ڵكشان به‌خۆیانه‌وه نه‌بینن.
له‌م مانگه‌دا جه‌نگى بازرگانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌ڵكشانى به‌خۆیه‌وه بینى، دواى ئه‌وه‌ى دانوستانه بازرگانیه‌كانى نێوانیان گه‌یشته بنبه‌ست، به شێوه‌یه‌ك وانشتۆن په‌كینى تاوانبار كرد به كشانه‌وه له مامه‌ڵه‌یه‌كى زۆر نزیك ى نێوان هه‌ردوولا.
به‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ ره‌سمى گومركى له 10% ه‌وه زیاد كرد بۆ 25% له‌سه‌ر كاڵاكانى چین به به‌هاى 200 ملیار دۆلار، چین یش هه‌مان وه‌لامى هه‌بو، به‌وه‌ى ره‌سمى گومركى به به‌هاى 50 ملیار خسته سه‌ر كاڵاكانى ئه‌مه‌ریكا.
وه‌رگێران: حلمى ره‌سول ره‌زا