زیانەكانی بۆنە جیاوازەكانی جگەرە ئەلیكترۆنییەكان چییە؟

تەندروستی

02/06/2019‌ 579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زاناكانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ستانفۆردی ئەمەریكی  ئەوەی ئاشكراكردووە كە ئەو ماددە بۆندارانەی لەناو جگەرە ئەلیكترۆنییەكاندا هەیە هەمان ئەو  مەترسیانە لەسەر تەندرووستی دڵ و بۆرییەكانی خوێن درووست دەكات، كە لە جگەرەكانی تردا هەیە .

زانكۆكە دەڵێت: ئەو ئەنجامانەی لەلێكۆڵینەوەكەدا بەدەستمان هێناون ئەوەی ئاشكرا كردووە ئەو ماددە بۆندارانەی لە جگەرە ئەلیكترۆنییەكاندا بەكاردەهێنرێت و بۆ ئەم لێكۆڵینەوەیە هەڵمان بژاردوون كاریگەری خراپ لەسەر ناوپۆشە خانەكان و ئەركەكانیان دادەنێن .

ئەو خانانە، كە چینێك لەدیواری ناوەوەی بۆرییەكانی خوێن درووست دەكەن و بەشداری دەكەن لە پرۆسەی خوێن مەیین و جڵەوگرتنی پەستانی خوێنی شاخوێنبەری ، هەروەك بۆڕی نوێ درووست دەكات‌و چەندین ئەركی تریشی هەیە.

زانكۆكە دەشڵێت: بۆمان دەركەوتووە بەتەنیا بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی بەهەمان شێوەی جگەرەی ئاسایی كاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی چڕبوونەوەی نیكۆتین لە پلازمای خوێندا، ئەوەش مانای وایە جگەرەی ئەلیكترۆنی بەشێوەیەكی چالاك توانای گواستنەوەی نیكۆتینی هەیە .

بەهۆی بەرفراوانی بەكارهێنانی ئەو جۆرە جگەرەیە و لەسەر بنەمای ئەو ئەنجامانە ، زاناكان داوا دەكەن بۆ زانینی كاریگەرییەكانی جگەرە ئەلیكترۆنییەكان لەسەر تەندرووستی مرۆڤ چەندین لێكۆڵینەوەی جۆربەجۆر لەوبارەیەوە بكرێن ، تاوەكو ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانە بە داڕشتنی شێوازێك بۆ چۆنێتی ریكخستنی ئەو بوارە تەواو ببێت  .

وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی