دەرگاكانی داخستووە.. ئەردوغان چۆن سیاسەتی دەرەوەی توركیای وێران كردووە؟

جیهان

03/06/2019‌ 1207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە هاوینی ساڵی 2014، ئەحمەد داود ئۆغلۆ پۆستی سەرۆكی وەزیرانی لەتوركیا وەرگرت بۆ جێبەجێكردنی دیدگا تایبەتەكەی، ئامانج لێی ئیدارەدانی پەیوەندییە دەرەكییەكانی وڵاتەكەی بوو، لە رێگەی ستراتیژییەتی "سفر كردنەوەی كێشەكان" لەگەڵ دراوسێكاندا، بەڵام سەرۆك رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆمار هەر زوو دەرگای لەسەر داخست و كێشەكان بوونە بنەمای سیاسەتی دەرەكی.

ئۆغلۆ دوو ساڵ لە پۆستەكەیدا مایەوە، پێش ئەوەی دەست لەكاربكێشێتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ناكۆكی بوو لە نێوان ئەو دوو كەسایەیتیەداو سەرۆك دەسەڵاتی فراوانی هەبوو لە پەیوەندی دەرەكیدا تا گەیشتە ئاستی دروست بوونی كێشە.

دادو ئۆغلۆ دەیەویست سەرجەم پەرەكانی ناكۆكی لەگەڵ ولاتانی دەوربەرو بپێچێتەوە، عەرەب و ئەوروپیەكان، بەلام ئەوەی ئێستا ئاگاداری سیاسەتی دەرەوەی توركیایە هەست بەوە دەكات هەرچی دۆسیەیەك لە ناوچەكە هەیە؛ ئەنقەرە بەشێكە لە كێشەكان.

دووركەوتنەوە لە ئەوروپا
راپۆرتی كۆمسیۆنی ئەوروپی دەربارەی دۆسیەی گفتوگۆكانی توركیا بۆ بوونه ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، لێدانێكی نوێیە بۆ بێ هیوایی ئەنقەرە.

راپۆرتی ساڵانەی یەكێتی ئەوروپا بۆ هەلسەنگاندنی هەولەكانی ئەنقەرە بۆ چونە نێو یەكێتی ئەوروپا پاشەكشەیەكی زۆری كردوە لە ئابوری توركیا و دابەزێنێكی تەواو لەسەر ئاستی ئازادی رادەربڕین و كۆمەڵگە روویانداوە، بێجگە لە ژمارەیەك مافی تریش.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەو فشارە سیاسییانەی بەسەر دادوەرو ئەندامانی داواكاری گشتی لە توركیا جێبەجێدەكرێت كاریگەری كردۆتە سەر سەربەخۆیی دادوەری، ئاماژە بەوە كراوە پاشەكشەیەكی بەرچاو لە سیستەمی دادوەری توركیادا هەیە و بە پێی رێنماییەكانی یەكێتی ئەوروپا بەرێوە ناچێت.

ساڵی رابردوو توركیا خۆی توشی دۆخێكی ناهەموار كرد، كاتێك راپۆرتی یەكێتی ئەوروپا ئەنقەرەی تۆمەتبار كرد پایەند نیە بە پێوهرەكانی چونە نێو یەكێتی ئەوروپا؛ لە رووی ناوخۆ و دەرەوەشدا.

لە كۆتایی ساڵی رابردوودا، بەرپرسێكی یەكێتی ئەوروپا و بەرپرس لە دانوستانەكان (یۆهانس هان) وتی : توركیا بە شێوەیەكی فراوان بەردەوامە لە دووركەوتنەوە لە یەكێتی ئەوروپا، بەتایبەتی لە بواری سەروەری یاسا و مافە بنەڕەتیەكان.

سەرچاوە: سكای نیوز عربیە
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا