شارپرێس:
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، "به‌شداریكردن له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كانی رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی".
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، "هێشتا كاتێكی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئاخۆ یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات یاخود نا، بۆیه نیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌و پرسه یه‌كلاده‌كاته‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ سه‌رۆك كۆماری عیراق كه هاوكات جێگری دووه‌می سكرتێری گشتییه له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێت یاخود نا، وته‌بێژی یه‌كێتی وتی: د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح خۆی ئازاده به‌شداریكردن یان نه‌كردنی له‌و مه‌راسیمه‌دا .
ڕ . ج