گـۆشـتـی سـپـی رێـژەی كـۆلـسـتـرۆڵ لـە خـوێـنـدا بـەرز دەكـاتـەوە

تەندروستی

07/06/2019‌ 698 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی پزیشكی زانایانی ئەمریكی لەپەیمانگی توێژینەوەی نەخۆشی لە ئۆكلاند، كە سەر بەزانكۆی كالیفۆرنیایە لە ویلایەتی سان فرانسیسكۆ هۆشداریدا لەخواردنی گۆشتی سپی.

بەپێی هۆشدارییەكەی ئەو زانایانە، كە لەئەنجامی توێژینەوەیەك پێی گەیشتوون، گۆشتی سپیش هاوشێوەی گۆشتی سور رۆژەی كۆلسترۆڵ لەخوێندا بەرز دەكەنەوە.

توێژینەوەكە رۆژنامەی زانكۆكە بڵاوكراوەتەوەو ئەوەشی ئاشكراكردووە گۆشتی سپی، بەتایبەتی ئەو گۆشتانەی لەشوێنی بەخێوكردنی پەلەوەر بەرهەمدێن، رێژەی چەوری لەخوێن زیاتر دەكەن.

پێشتر زانایان ئەوەیان راگەیاندبوو، گشتی سپی سوودی هەیەو وەك گۆشتی سور مەترسی لەسەر دروستبوونی چەوری ناو خوێن نییە.

هـ ـ ح