شارپرێس:
راویش کۆمار وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان
رایگەیاند کە وڵاتەکەی لەسەر کڕینی نەوتی ئێران بەگوێرەی ئاسایشی وزە و
پێداویستییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی بڕیار دەدات .
رۆژنامەی "ئەشین ئیچ" لەسەر زاری وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی هیندستان گواستوویەتییەوە کە گوتوویەتی هەڵوێستی هیندستان
نەگۆڕاوە و وڵاتەکەی هەر بڕیارێک بدات
لەسەر بنەمای ئاسایشی وزە و رەچاوکردنی بازرگانی و بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان
دەبێت .
رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەنێوان وەزیرانی
ناوخۆ و دەرەوە و وەزیری نەوت بەڕێوەچوو بۆ بڕیاردان لەسەر هاوردەکردنی نەوت و گاز
لەدەرەوە ، کە لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی هەردوو کۆمپانیای نەوتیی "هیندی" و "بی بی سی
ئێڵ" بەشدار بوون .
ئەو بەرپرسە هیندیانەی ئاگاداری کۆبوونەوەکە بوون باسیان
لەوە کردووە کە کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە بڕیاردان لەسەر هاوردەکردنی نەوتی
ئێرانی و وڵاتانی تر و وەبەرهێنان لە یەدەگەکانی نەوتی هیندستان .
هەفتەی پێشووتر بەرپرسانی هیندستان باسیان لەوە کرد کە
حکوومەتی نوێی هیندستان هەوڵ دەدات بەخێرایی لەگەڵ لایەنی ئێرانی دەست بە گفتوگۆ
بکات بۆ دەستپێکردنەوە بە هاوردەکردنی نەوتی ئێران و دانەوەی نرخی نەوتی کڕدراو لە ئێران بە دراوی
رۆبڵی هیندی لەجیاتی دۆلار بۆ دەرباز بوون لە گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆسەر ئەو
وڵاتە.
و. ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی