شەربەتێكی سروشتی سوودێكی زۆری بۆ رێگری لەنەخۆشییەكانی دڵ هەیە

تەندروستی

10/06/2019‌ 1246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەكارهێنان‌و خواردنەوەی شەربەتی تەماتە بەبێ‌ ئەوەی خوێی تێبكرێت، سوودێكی زۆری بۆ نەخۆشییەكانی دڵ هەیە.

بەپێی توێژینەوەیەكی MedicalXpress، كە لەسەر 184 پیاو و 297 ئەنجامدراوە، لەماوەی یەك ساڵ لەئەنجامی خواردنەوەی شەربەتی تەماتە ئەنجامی ئەوە دەستخراوە سوودی هەیە بۆ نەخۆشییەكانی دڵ.

لەو رێژەیەی بەشدارییان لەتوێژینەوەكە كردووە، 94 كەسیان نەخۆشی فشاری خوێنیان هەبووەو 125 كەسی تریش رێژەی كۆرسترۆڵی خوێنیان بەرزبووە، كە ئەنجامەكە لەسەریان ئەرێنی بووەو بەشێوەیەكی رێژەیی چارەسەریان وەرگرتووە.

هـ ـ ح