مارسیلۆ دەیەوێت لەریاڵ مەدرید بمێنێتەوە

وەرزش

11/06/2019‌ 409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مارسیلۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەیانە مەدریدییەكە بمێنێتەوە.

بەپێی ررۆژنامەی ماركای ئیسپانی، یانەی ریاڵ مەدرید خواستی بۆ فرۆشتنی مارسیلۆ نییە، ئەو یاریزانەش دەیەوێت بەردەوام بێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە مارسیلۆ دەیەوێت لەساڵی داهاتوو ئاستی بەرز بكاتەوەو بگەڕێتەوە بۆ پێكهاتەی سەرەكی یانە مەدریدییەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵی رابردوو مارسیلۆ ئاستی وەك پێویست نەبوو، بەو هۆیەشەوە دەنگۆ بڵاوبووەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەو یاریزانەی بفرۆشێت.

هـ ـ ح