ناڕەزایی بەرپرسانی عێراق لەبارەی ناپابەندی هەرێم بەرێككەوتنی نەوتی لەگەڵ بەغدا

عیراق

11/06/2019‌ 722 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سالم توفەیلی ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پابەندنەبوونی هەرێم بە رێكەوتننامەی نەوتی، كە لە لەچوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ دا هاتووە بە "گاڵەتەجاڕی" وەسف دەكات .

توفەیلی لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی " بەغداد ئەلیەوم" دەڵێت: بەپێی ماددەی ١٠ لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ و ئەو رێكەوتنە نەوتییەی لەنێوان حكوومەتی بەغدا و هەرێم كراوە ، هەرێمی كوردستان پابەندە بەوەی ملكەچی پابەندێتییە یاسییەكانی بێت بە رادەستكردنی ئەو یرە نەوتەی لە بودجەدا ئاماژەی بۆ كراوە.

ئەو دەشڵێت "حكوومەتی فیدڕاڵی و بەتایبەتیش وەزەری نەوت داواكراوە بەوەی هەڵوێستیان هەبێت بەرانبەر بەو جۆرە ئیشكالیات و زیادەڕەوییە ترسناكەی لەلایەن هەرێمە ئەنجام دەرێت و  زیان بە پرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت ".

ئەندامەكەی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان هەروەها دەڵێت: كاتێكی دیاریكراو هەیە و دراوەتە حكومەتی ناوەندی بۆئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتننامەی نەوتی لەگەڵ هەرێم ، ئەگەر نا دوای ئەوە ئەنجوومەنی نوێنەران سنوورێك بۆ ئەو گاڵتەجاڕییە دادەنێت .

سەرەتای مانگی حوزەیران عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیری عێراق رایگەیاند، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنانەت یەك بەرمیل نەوتیشی رادەستی بەغدا نەكردووە وەك ئەوەی لەیاسای بودجەدا هاتووە .

لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی كوردی باسی لەوە كردووە كە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا شاندێكی باڵا  لە هەرێمەوە دەگاتە بەغدا بۆ وتووێژ كردن لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لەسەر دۆسییە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوولا بەتایبەت بابەتی دۆسیەی نەوت .


وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی