نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگری بەخۆوە دەبینێت

جیهان

12/06/2019‌ 282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگری بەخۆوە دەبێت، كە چەند رۆژی رابردوو نرخەكەی بەرزبووەنەوەو نزمبوونەوەی زۆری بەخۆوە بینی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێك لەنرخی نەوتی برێنتی جیهانی، بە 62.29 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە گۆڕان لەچاو مامەڵەكانی پێشوو لەنرخەكەی رووینەداوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 53.27 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێگری نرخی نەوت پەیوەندی بەو ئارامییەوە هەیە چەند رۆژێكە لەبۆرسەكانی جیهان هاتووەتە ئاراوەو رەنگە ئەو رەوشەش چەند رۆژێكی تر بەردەوام بێت.

هـ ـ ح