پارتی قبووڵی كردووە
ناوی ئەو پاڵیوراوەی یەكێتی ئاشكرادەكرێت زۆرترین چانسی بۆ بوون بە پارێزگاری كەركوك هەیە

کوردستان

12/06/2019‌ 23254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێكی یەكێتی باس لەوەدەكات كە لیوا جەمال تاهیر بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی كەركوك زۆرترین چانسی ئەوەی هەیە پۆستی پارێزگاری كەركووك وەربگرێت ، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات پارتی دیموكراتی كوردستان تێگەیشتنێكی باشی هەیە بەوەی، كە پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.

غازی كاكەیی لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێنج پاڵیوراوی پۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك دەستنیشان كردووە ، كە لەنێوانیاندا " خالید شوانی ، لیوا جەمال تاهیر هەن ، روونیشیكردووەتەوە لیوا جەمال زۆرترین چانسی هەیە بۆ ئەوەی ئەو پۆستە وەربگرێت .

ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە پارتی دیموكراتی كوردستان تێگەیشتنێكی باشی هەیە بەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی یەكێتییە‌و دەشڵێت: یەكێتی خۆی بە نوێنەری شەرعی خەڵكی كەركووك دەزانێت .

لەلایەكی ترەوە غازی كاكەیی دەڵێت: حیزبە سیاسییەكانی بەغدا پێویستە لەوە تێبگەن، كە ئەم قۆناغە پێویستی بە گەڕانەوەی هیزەكانی پێشمەرگە هەیە بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان ".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی