شارپرێس:
كۆمپانیای هواوی چینی لەمەودوا لەجیاتی سیستەمی Android OS ، سیستەمی كارپێكردنی Hongmeng دەخاتە سەر ئامێرەكانی .
ئەندرۆ ویلیامسۆن بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پرۆسەی وەشانی سیستەمی كارپێكردنی تایبەت بە هواوی چەند مانگێك دەخایەنێت ، هواوی دەیەوێت نیشانەی بازرگانی بۆ ئەو سیستەمە تۆمار بكات، كە ئێستا لە چین تاقیكردنەوەی لەسەر دەكرێت.
هەندێك سەرچاوەش باس لەوە دەكەن، كە ئەو سیستەمە نوێیەی كارپێكردنی هواوی ٦٠% لە سیستەمی ئەندرۆید خێراترە .
پێشتر واشنتۆن هانی هاوپەیمانەكانیدا، كە بۆ بنیادنانی تۆرەكانی نەوەی پێنجەمی پەیوەندییەكان دەستبەرداری بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای هواوی ببن ، ئەوەش بەهۆی مەترسی ئەوەی ئەو تۆڕانە وەك ئامرازێك بن بەدەستی چینەوە بۆ كاری سیخوڕی بەسەر نەیارەكانییەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ، كۆمپانیای هواوی داوایەكی یاسایی لەدژی حكومەتی ئەمەریكا بەرزكردەوە ، كە تێیدا داوای كردبوو دان بە نادەستووری بوونی ئەو ڕیوشوێنانە بنرێت، كە دژی گیراوەتە بەر و ڕێگری لیكراوە بەوەی پێكهاتە و تەكنەلۆژیای ئەمەریكی بەدەست بگات .
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پێیوایە، كە دەكرێت ڕەوشی كۆمپانیای هواوی وەك بەشێك لە رێكەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ چین چارەسەر بكرێت ، ئەگەر هاتو رێكەوتنێكی لەو جۆرە واژوو كرا .
ترامپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، هواوی شتێكی زۆر مەترسیدارە ، سەیر بكەن بزانن لەڕوانگەی ئاسایشی و ئە ڕوانگەی سەربازییەوە چیان كردووە ، ئەوە زۆر مەترسیدارە.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
