ئەمریكا پلانی هەیە هێرشێكی سەربازی تەكنیكی بكاتە سەر ئێران

جیهان

20/06/2019‌ 3826 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە دیبلۆماسیەكان لە نێو بارەگای نەتەوەیەكگرتوەكان باس لەوە دەكەن لە ئێستادا ئەمەریكا خەریكی دانانی پلانێكی سەربازی تەكتیكییە بۆ پێكانی چەند ئامانجێك لە ئێران.

رۆژنامەی معاریفی عیبری بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی باس كراوە لە رۆژنامەی –جیروزالیم پۆست-ی ئیسرائیلی و پاڵپشت بەسەرچاوەكانی نێو بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك گواستویەتیەوە: واشنتۆن پلان بۆ هێرشێكی تەكتیكی دادەنێت دژی ئێران، وەك وەڵامێك بۆ هێرشەكانی سەر كەشتیە نەوت هەڵگرەكان لە كەنداو.

رۆژنامەكە قسەی سەرچاوەكانی گواستۆتەوە " گفتوگۆكان بەردەوامن لە نێوان بەرپرسە سەربازیە باڵاكان و نوێنەرانی پەنتاگۆن و راوێژكارەكانی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ، كارە سەربازیەكان لە ئێستادا چاویان پێدا دەخشێنرێتەوە و هێرشێكی ئاسمانی دەبێت بۆ سەر ئەو شوێنانەی پەیوەندییان بە بەرنامە ئەتۆمیەكەیەوە هەیە، هێرشەكان زۆر و گەورە دەبن، بەڵام چەند ئامانجێكی سنوردار دەگرێتەوە".

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەمەریكا لە ئێستادا خەریكی پتەوكردنی لایەنی سەربازیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەك خۆ ئامادەكردنێك بۆ ئەو پرۆسەیە، لەچەند رۆژی داهاتوشدا هێزی زیاتر بۆ ناوچەكە دەنێرێت.

سەرچاوەكان دەڵێن: خودی ترامپ زۆر مكوڕ نیە بە ئەنجامدانی هەر جوڵەیەكی سەربازی دژی ئێران، بەلام ئارامیشی لەدەستداوە، لەبەرئەوە پێدەچێ چرای سەوزی بۆ وەزیری دەرەوە مایك پۆمپیۆ هەڵكردبێت بۆ بەرەوپێش بردنی ئەم بابەتە. پێش ئەوەش وەزارەتی بەرگری بڕیاری ناردنی 1000 سەربازی زیاتری داوە بۆ ناوچەكە.

وەزیری بەرگری ئەمەریكا بە وەكالەت پاتریك شاناهان لە بەیاننامەیەكی رۆژی دووشەممەدا وتی : وەك وەلامدانەوەیەك بۆ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا رێگەم داوە بە ناردنی 1000 سەربازی زیاد بۆ مەبەستی بەرگری و هەڵس و كەوت كردن لەگەڵ مەترسیكانی ئایمانی و دەریایی و وشكانی لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست، ئەمەش بە گوێرەی سی ئێن ئێن ی ئەمەریكی.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزە چەكدارەكانی ئەمەریكا چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەردەكەوێت چەند یەكەیەكی ئێرانی مین لە كەشیتیەكی وڵاتی ژاپۆن لێ دەكەنەوە پاش ئەوەی بە ئامانج گیرا بوو، و لە ژێر رۆشنایی ئەمەدا ئێران بە بەرپرسیارێتی هێرشە تۆمەتبار كرا بە پاڵپشتی بەلگەی شمەك و لێهاتویی و لێكردنەوەی خێرای مینە نەتەقیوەكە.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا