كوشتنی خاشقچی.. داوای لێكۆڵینەوە لە محەمەد بن سەلمان دەكرێت

sharpress.net

413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/06/2019‌

شارپرێس:
"ئەگنیس كالامارد" ی  بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتووەكان   رایگەیاند، دەبێت سزاكانی پەیوەست بە كوشتنی جەمال خاشقچی جێنشینی سعودییە و موڵكە تایبەتییەكانیشی بگرێتەوە.

ناوبراو راشیگەیاند، بەڵگەی بەدیكومێنتكراو لەبەردەستدان سەبارەت بە دۆسییەی كوشتنی جەمال خاشقچی لە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئەستەمبوڵ لە ساڵی 2018، بەڵگەكانیش ئەوە دەسەپێنن، كە لێكۆڵینەوە لە گەورە بەرپرسانی سعودیە بكرێت و بە تایبەتیش محەمەد بن سەلمانی جێنشینی سعودیە.

كالامارد وتیشی: لە ڕاپۆرتێكی 101 لاپەڕەییدا سەبارەت بە دۆسیەی كوشتنی خاشقچی ئەوە هاتووە كە " پێویستە شانشینی سعودیە داوای لێبووردن لە حكومەتی توركیا بكات بەو هۆیەی خراپ زێدەمافە دبلۆماسییەكانی بەكارهێناون و لەسەر خاكی توركیا ئەو تاوانەی ئەنجامداوە".

ناوبراو ئاماژەی بە "ئێجگار هەستیاری" ڕاپۆرتی بەرپرسیاریەتی تاوانكاری محەمەد بن سەلمانی جێنشینی سعودیە و سعود قەحتانی گەورە ڕاوێژكاری دیوانی شاهنشایی كرد كە هیچ تۆمەتێكیان ڕووبەڕوو نەكراوەتەوە".

كالامارد هەروەها وتی: هێشتا نەگەیشتووینە بەڵگەی تاوانباركردنی ئەو دوو پیاوە (...) تاكە دەرئەنجامێكیش كە پێی گەیشتووین ئەوەیە بەڵگەی بەردەستی دیكۆمێنتكراو هەن ئەوە هەڵدەگرن لێكۆڵینەوەی زیاتریان لێ بكرێت".

باسی لەوەش كردووە، كوشتنی خاشقچی لە سێدارەدانە لە دەرەوەی جوغزی یاسا، ئۆباڵەكەشی لە ئەستۆی دەوڵەتی سعودیەیە.

بڕیاردەرەكە سەرنجمان بۆ ئەوەش ڕادەكێشێت، كە شانشینی عەرەبی سعودی لە كوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسەدا، كارێكی وای كردووە كە لەگەڵ بنەما بنچینەییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان نایەتەوە كە ئەویش ئازادی ڕادەربڕینە"

ناوبراو داواشی لە عەرەبستانی سعودیە كرد لێكۆڵینەوەی ئەو 11 كەسە بوەستێنێت كە بە كوشتنی خاشقچی تۆمەتبار كراون، چونكە مەترسی هەیە لەوەی دەستەبەركردنی دادپەروەری نەیەتەدی و لەبار ببرێت.

هاوكات داواشی لە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد دۆسییەی لێكۆڵینەوەیەكی تاوانكاری دەرهەق بەو پرسە بكەنەوەو جەختیشی لەوە كردەووە پێویستە ئەمریكا لە ڕێگەی نووسینگەی لێكۆڵینەوەكانی فیدڕاڵییەوە، لێكۆڵینەوەیەك لە تاوانی كوشتنی خاشقچی دەست پێبكات.

وەرگێران: لوقمان حاجی قادر





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved