شارپرێس:
كچە هونەرمەندێكی لاوی كەنداو بڕیاریدا، واز لەكاری هونەری بەبێ پاژگەزبوونەوە بهێنێت، ئەوەش بەهۆی دەستگرێژی سێكسییەوە.
پێگەی"الرای" لەزاری هونەرمەندی كوێتی لاو بیبی ئەحمەد بڵاویكردەوە، كە ئەو هونەرمەندە بڕیاریداوە، واز لەكاری هونەری بهێنێت.
پێگەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو هونەرمەندە بەهۆی ئەوەی چەندین جار لەكارەكەی هەوڵی دەستدرێژیكردنە سەری دراوە، بۆیە بڕیاری داوا واز لەگۆرانی وتن بهێنێت.
هەروەها باسی لەوەش كردووە، كە چەند هونەرمەندێكی دیار هەوڵی ئەوەیانداوە دەستدرێژی سێكسی بكەنە سەر، ئەوەش ناچاری كردووە، زووتر ئەو بڕیارە بدات.
هـ ـ ح