ئەگەری كڕینی سیستەمی ئێس400.. ئێران بەموشەكی روسیا ئەمریكای راگرت

جیهان

23/06/2019‌ 4137 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەژێر ئەو ناونیشانەی سەرەوە نووسەر سڤیتلا گۆمزیكۆڤا لە رۆژنامەی " سڤۆبۆدنایا بریسا" بابەتێكی لەسەر بیركردنەوەی تاران نووسیوە بۆ كڕینی سیستەمی ئێس-٤٠٠ی روسی .

بەپێی راپۆرتەكە، ئەگەر پێویستی كرد ئەوە ئێران سەیری ئەگەری دەستكەوتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی روسی دەكات ، لەسەر ئەوە عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ، كە بەشداری كۆڕبەندێكی ئەمنی لە ئۆرڤا لەپایتەختی بەكشیریای روسی كردووە و "ڕیا نۆڤۆستی"ش چاوپێكەوتنی لەگەڵ ساز كردووە باسی ئەو بابەتەی كردووە.

عەلی شەمخانی رایگەیاندوە، ئێران بەسوود وەرگرتن لە توانا بیانییەكان لەئەگەری بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەكەی دەكۆڵێتەوە ، ئەگەر پێویستیشی كرد ئەوە لەگەڵ روسیا بۆ كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیس-٤٠٠ گفتوگۆ دەكات .

لەكۆتایی مانگی ئایار ، ئاژانسی بلوومبێرگ باسی لەوە كردبوو، گوایە بەپشتبەستن بە سەرچاوەی ئاگادار روسیا داوایەكی ئێرانی بۆ كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ بە ئێران رەتكردووەتەوە ، ئەوەش لەپێناو ئەوەی رەوشەكە لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست زیاتر گرژی تێنەكەوێت ، بەڵام هەردوو لایەنی ئێرانی و روسی ئەو هەواڵەیان رەتكردەوە .

هەر سەبارەت بەو بابەتە ، قوستەنتین بلوخین پسپۆڕ لە ناوەندی لێكۆڵینەوە ئەمنییەكان دەڵێت: ئێران هاوپەیمانمانە ، بەدڵنیایی ئەگەر هەندێك حەق و حسابی لەگەڵ بكەین یان ئەگەر دەربڕینەكە درووست بێ ئەوە لەو حاڵەتە دەتوانین سیستەمی ئێس ٤٠٠ی رادەست بكەین .

بوخین دەشڵێت: بەڵام لەئێستادا دەبێت ئەو رێكەوتنانەی لەگەڵ ئیسرائیل هەمانە لەبەرچاویان بگرین ، چونكە ئەوان بەهیچ جۆرێك رازی نابن چەكی لەو جۆرە بدەینە ئێران ".

ئەگەر هەڕەشەیەكی راستەقینە هەبێت بۆ داگیركردنی ئێران لەلایەن ئەمەریكاوە ، ئەوە واشنتۆن چاوی لەوەی هاوپەیمانە هەرێمییەكانیان وەك سعوودییە و ئیسرائیل هاوكاریان بكەن ، لەحاڵەتێكی لەو جۆرەشدا هەڵویستی مۆسكۆ دەگۆرێت .

بەڵام ئەگەر بڵێین ئەمەریكییەكان وەك چۆن عێراقیان داگیر كرد ئەوە بەو شێوەیەش پەلاماری ئێران دەدەن ، ئەوە ئەگەرێكی زۆر لاوازە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی


بەپەلە