بۆگبا لەیۆڤانتۆس نزیك دەبێتەوە

وەرزش

27/06/2019‌ 348 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید نزیكە لەوەی روو لەیانەی یۆڤانتۆس بكات.

رۆژنامەی "كۆریری دیللۆ سپۆرت" بڵاویكردەوە، خواستی بۆگبا خۆی ئەوەیە بگەڕێتەوە یانەی یۆڤانتۆس، بۆیە ئێستا نزیكبوونەوە لەنێوان هەردوولا هەیە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، بەهۆی ئەو نزیكبوونەوە ئەگەر هەیە لەم هاوینە بۆگبا بگەڕێتەوە یانەی یۆڤانتۆس، كە دوو وەرز پێش ئێستا لەو یانەیەوە رووی لەیانەی مانچستەر كرد.

هەروەها رۆژنامەكە ئاشكرایكرد، كە یۆڤانتۆس بۆ دەستخستنی بۆگبا، هەریەكە لە ئەلێكس ساندرۆ و دۆگلاس كۆستا و پاولو دیبالای بۆ مانچستەری نیمایشكردووە، بۆ ئەوەی لەگرێبەستی بۆگبا ئاڵوگۆڕی پێبكەن.

هـ ـ ح

بەپەلە