مانچستەر یونایتید گرێبەستێكی نوێ‌ واژوو دەكات

وەرزش

27/06/2019‌ 408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی كریستال پاڵاس و مانچستەر یونایتید، گرێبەستێكی نوێیان واژووكرد، ئەوەش بۆ گواستنەوەی یاریزانێك.

بەپێی گرێبەستەكە یانەی پاڵاس یاریزانە ئارۆن وان بیساكا، دەداتە یانەی یونایتید، ئەوەش لەبەرانبەر 50 ملیۆن پاوەن، كە دەكاتە 64 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.

ئەو یاریزانە لەباڵی راستی هێڵی بەرگری یاری دەكات، كە تەمەنی تەنیا 21 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

بەو گرێبەستە وان بیساكا دەبێتە گرانبەهاترین بەرگریكار، كە یانەی مانچستەر یونایتید لەمێژووی خۆیدا كڕیویەتی.

هـ ـ ح