شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس خوویه‌كی خۆی ئاشكراده‌كات ئه‌ویش كێشانی به‌رده‌وامی 60 جگه‌ره‌یه له‌ڕۆژێكدا.
ماوریسیۆ ساری، ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی چێڵسی و ئێستای یانه‌ی یۆڤانتۆس له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"ڕۆژانه 60 جگه‌ره به به‌رده‌وامی ده‌كێشم" ساری به ته‌نزیشه‌وه ده‌ڵێت:"ئه‌و ژماره‌یه زۆر نییه".
ساری وتیشی:"له‌كاتی یارییه‌كاندا جگه‌ره ناكێشم، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كان ده‌ست به‌جگه‌ره كێشان ده‌كه‌م".
له‌باره‌ی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و، ساری وتی:"ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ئازارێكی توند له سنگمدا بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێك باشه".
ڕ . ج