محەمەد سەڵاح بەرگری لەو هاوڕێیەی دەكات تۆمەتبارە بەدەستدرێژی سێكسی

وەرزش

30/06/2019‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد سەڵاح ئەستێرەی تۆپی پێی میسری سەبارەت بە هاوڕێكەی، ئەمر وەردە، وتی: پێویست ناكات دەستبەجێ بنێردرێت بۆ سەربڕینگە، ئەمەش پاش ئەوەی ناوبراو لە هەڵبژاردەی نیشتمانی میسر دوورخرایەوە بە بیانووی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی.

لە تویتێكدا سەلاح جەختی كردەوە ، پێویستە ژنان بەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵە بكرێن، دواتریش دەڵێت: ئەوانەی هەڵە دەكەن، دەكرێ باش ببن و پێویست ناكات ڕاستەوخۆ بنێردرێن بۆ سەربڕینگە، كە ئەمە ڕێگە ئاسانەكەیە.

هێرشبەرە تەمەن ٢٧ ساڵەكە داوای لەكۆمەڵگەی میدیای كۆمەڵایەتی كرد، كە ''بڕوایان بە دەرفەتی دووەم'' هەبێت، ئەمەش وەك ئاماژەیەكی ئاشكرا بۆ دوورخستنەوەی وەردا لە هەڵبژاردەی نیشتمانی میسر.

ئەو لە تویتەكەیدا نووسیویەتی ''پێویستە بڕاوامان بە دەرفەتی دووەم هەبێت، پێویستە ڕێنوێن بین و پەروەردەكار بین. پەراوێزخستن چارەسەر نییە.''

ئەو تویتەی سەلاح كاردانەوەی توندی بەشێك لە شوێنكەوتوانی بەدوای خۆیدا هێنا و ڕەخنەی توندیان لە سەلاح گرت بەوەی كە بەرگری لە تاوانبارێك دەكات.

ڕۆژی چوارشەممە وەردا لە هەڵبژاردەی نیشتمانی میسر دوورخرایەوە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن كە سەلاح چەند ئافرەتێكی لەسەر ئینتەرنێت لە ڕووی سێكسییەوە هەراسان كردووە.

وەردا لە ئابڕووچونێكی گەورەوە گلا پاش ئەوەی، كە یەكێك لە ئافرەتەكان وێنەی بەشێك لە نامە سێكسییەكانی ناوبراوی بڵاو كردەوە.

بەم هۆیەشەوە یەكێتی تۆپی پێی میسر وەردای لە ڕیزەكانی هەڵبژاردەی میسر دوور خستەوە و بە شكاندنی ڕێسا و بنەماكان تۆمەتباری كرد.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز

بەپەلە