كێشەی ئێران ئابڕووی خاڵە لاوازەكانی وڵاتانی ئەوروپا دەبات

جیهان

30/06/2019‌ 2527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی بۆچوونی تۆم ماكتاج، سەرنووسەری ماڵپەڕی (The Atlantic)، سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ لەسیاسەتەكانیدا بەرانبەر ئێران، ئەوروپا ناچار دەكات رووبەرووی بێهێزی خۆی ببێتەوە.

سیاسەتی دژمنكارانەی ترامپ رووبەرووی هەڵوێستێكی بەرهەڵستكارانەی نائاسایی بووەتەوە لەلایەن سێ زلهێزی ئەوروپاوە، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، جگە لە خودی یەكێتی ئەوروپا، لەگەڵ ئەوەی قورسایی ئابووری هاوبەش و بونیان لەسەر گۆرەپانی نێو دەوڵەتی هەیە، ئەوە سەلمێنراوە یاریزانە سەرەكییەكان لە ئەوروپا تا رادەیەكی زۆر بێ دەسەڵاتن لە هەركارێك بۆ رووبەرووبونەوەی هەژمونی ئەمەریكا.

راستی تاڵە
نووسەری وتارەكە وای دەبینێ راستی تاڵە، وەك ئەوەی بابەتەكان دەخوازن، دووپاتیدەكاتەوە ئەوروپا ئامرازو ئیدارەیەكی وای بەدەستەوە نییە هێزی خۆی بخاتە روو، یۆرۆ ناتوانێ جیگرەوەیەكی باوەڕپێكراوی دۆلار بێت وەك دراوێكی یەدەگ؛ بۆ ئەوەی بتوانرێ لە رەگەوە چاكسازی تێدا بكرێت، وە بەبێ دراوێكی یەدەگی خاوەن متمانە، هێزی دارایی ئەوروپا ناتوانێ بەرانبەر هێزی ئەمەریكا بوەستێتەوە.

لەگەڵ بڕیارەكەی ترامپدا لە ئایاری (2018)، بە كشانەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی و بریارەكەی دواتری بە سەپاندنی سزا لەسەر رژێمی ئێران، گرژیەكان لە نێوان ئەمەریكا و ئێراندا روی لە هەڵكشان كرد. لەو كاتەدا ئەوروپا داوای لە ئەمەریكا كرد بگەرێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لە هەوڵێكدا بۆ پاریزگاری كردن لە رێككەوتنەكەی 2015، بەڵام سەركەوتنێكی وەهای بەدەست نەهێنا.

نوزسەر دەڵێ: سێ هێزە ئەوروپیەكە پێیان خۆش بێت یان نا، ناچارن وەڵامی سزا زیادەكانی ئیدارەی ترامپ بدەنەوە، لە نێویشیاندا ئەو كۆت و بەندانەی خراونەتە سەر رابەری باڵای شۆرش ایە الله عەلی خامنەیی و نزیكەكانی. پاش راگەیاندنی سزاكان، ستیفن منوشین وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا وتی : پلان دادەنێن بۆ سەپاندنی سزا لەسەر وەزیری دەرەوەی ئێران محمد جواد زەریف، بەمەش ئەمەریكا تەنها رێگە لە دانوستان ناگرێ بەڵكو هەوڵەكانی ئەوروپا بۆ مانەوە لە نێو رێككەوتنەكەدا دەخاتە مەترسیەكی گەورەوە.

پشتگوێ خستن
نوسەر اسی پشتگوێ خستنی هۆشداریە ئاشكراكان و تایبەتیەكان دەكات لە مەترسیەكان، ئەوەش سەلمێنراوە بڕیارەكەیان بە مانەوە لە دەرەوەی سیستەمی سزا نوێیەكانی ئەمەریكا تا رادەیەكی زۆر هیچ سوودی نیە لە رووبەرووونەوەی بەردەوامی هەژمونی سیستەمی دارایی ئەمەریكی پاڵپشت بە دراوی یەدەگی جیهانی و هێزی ئەوروپای تێكشكاندوە، لە هەمان كاتدا دۆلار بۆ شای دراوەكان دەمێنێتەوە، بە نیسبەت ئەمریكاشەوە هەر وا دەمێنێتەوە لەگەل ئەو پێگە رارایەی بەهۆی سەرۆكەكەی ئێستایەوە لە رووی نێودەوڵەتیەوە  تێی كەوتوە.

تۆم توگیداتی ئەندامی پەرلەمانی بەریتانی و سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە وتویەتی: هەڵوێستی ئەمریكا لە هەمبەر ئێران گرنگی دۆلاری ئەمەریكی دەرخست لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا سیاسەتی ئەمنی یەكێتی ئەوروپا هەڵدەسوڕێنێ. لەبەر ئەوە سزاكانی ئەمریكا بڕیار لە سیاسەتەكانمان دەدات، ئەگەر دراوێكی نێودەوڵەتی نوێ و سیستەمێكی بانكی نوێ نەبێت، دۆخەكە وەك ئێستا دەمێنێتەوە.

نووسەری بابەتەكە ئەم راستیە وا دەبینێ؛ كە دیبلۆماسیەكان و بەرپرسە ئەوروپی و راوێژكارەكانی سیاسەتی دەرەوە دانی پێدا دەنێن هەژمونی ئەوروپای لە هەمبەر ئەم كێشەیە لاواز كردوە، سەرەرای ئەوەش ئەم راستیە تیشك دەخاتە سەر دابەش بوون لە نێو یەكێتی ئەوروپادا دەربارەی سیاسەتی دەرەوەیان و بەرزە فڕیەكانیان روانیان بۆ ئایندەی خۆیان لە كاتی دەنگدانی بەریتانیا لە ساڵی 2016 بۆ دەچوون لە یەكێتی ئەوروپا.

كێشە هەڵكشاوەكان ئاراستە بە ئێران ئەوەی ئاشكرا كردوە ڕاڕایی بنەڕەتی لە دڵی یەكێتی ئەوروپادا بوونی هەیە سەرەرای دیدگایان بۆ رۆڵی ئایندەیان لە جیهاندا: بەوەی دەیەوێ ببێتە هێزێكی نێو دەوڵەتی یان نا؟ 

دراوێكی ركابەر
لە پێناو ركایەری كردنی هێزی ئایوری ئەمەریكا، ئەوروپا پێویستی بە دراوێكی ركابەرو- سیاسەتی یەك دراویی هەیە. بەلام لە پێناوی پەرەپێدانی ئەو جێگرەوەیە، یۆرۆ پێویستی بە چاكسازی بنەڕەتی هەیە، ئەمەش بەرلین بە توندی بەرهەلستكاری دەكات. ئەڵمانیا لەوە دەترسێت قەرزەكانی یەكێتی ئەوروپای بكەوێتە سەر شان بەهۆی جیاوازی هێزە ئابوریەكان ل نێوان 19 ئەندامی یەكێتی ئەوروپا؛ ئەوانەی یۆرۆ بەكاردەهێنن، سەرەرای ئەوەش بەرلین ترسی لەوە هەیە ركابەری كردنی راستەقینەی دۆلار نرخی یۆرۆ بەرز بكاتەوە، ئەمەش زیان بە نمونە سەركەوتوە ئابوریەكەی دەگەیەنێ لە رووی هەناردە كردنەوە.

هەروەها بۆ ئەوەی ركایەریی هێزی سەربازیی ئەمەریكی دەست پێبكات، پێویستە ئەوروپا چاكسازی بنەڕەتی بكات لە پەیكەربەندی و ویستەكانیدا، ئەم هەنگاوەش جێگای مشت و مڕە، بەتایبەت بەلای بەرلینەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، شارلز گرانت شارەزای دیار و ناسراو دەربارەی ئەوروپا و پەیوەندی فەرەنسا-ئەڵمانیا، دەڵێت: نەتوانینی ئەوروپا بەوە تواناكانی لە كێشەی ئێراندا بخاتە گەڕ، كێشەیەكی تایبەت بەناوخۆیان دروست دەكات دەربارەی ئاراستەو دیدگاكانیان.

سەرچاوە: Arab 24
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا