شارپرێس:
تیروپشكی وه‌رزی نوێی لالیگای ئیسپانی راكێشرا و یه‌كه‌مین یاری كلاسیكۆ وه‌رزی نوێ له نێوان ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا ئه‌نجامده‌ده‌رێت.
به‌پێی تیروپشكه‌ی وه‌رزی نوێی لالیگای ئیسپانی، یه‌كه‌مین كلاسیكۆی ئه‌و وڵاته له یاریگه‌ی كامپ نوو له 27/10/2019 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له سانتیاگۆ بێرنابیۆ له 1/3/2020 ده‌كرێت.
وه‌رزی نوێی لالیگا له 18ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ یاری ده‌كات، بارسێلۆناش ده‌بێته میوانی بلباو ده‌كات.
ه.م