سكالۆنی بەردەوام دەبێت

وەرزش

06/07/2019‌ 279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، جەختیكردەوە، كە تا كۆتایی گرێبەستەكەی بەردەوام دەبێت لەراهێنەرایەتی هەڵبژاردەكە.

سكالۆنی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، گرێبەستی ئەو لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین، تا مانگی 12ی داهاتووە، لەسەر ئەو گرێبەستەش بەردەوام دەبن.

راهێنەرەكەی ئەرجەنتین راشیگەیاند، كە دوای ئەو وادەیەی هەیانە گفتوگۆ دەكەن، لەوەی لەراهێنەرایەتی ئەرجەنتین بەردەوام بێت یان نا.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەرجەنتین بە سەرۆكایەتی سكالۆنی بەشداری كۆبای ئەمریكای كردو تا قۆناغی پێش كۆتایی رۆشت، ئێستاش یاری بۆ پلەی سێیەم‌و چوارەمی دەكەن، كە ئەرجەنتین رووبەڕووی چیللی دەبێتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە