شارپرێس:
خوێنبەرەكان خوێن و ئۆكسجین دەگوازنەوە بۆ هەموو بەشەكانی لەش، لەمێشكەوە تا پەنجەكانی پێ، بۆیە پێویستە بۆ گواستنەوەی ئەو خوێن و ئۆكسجینە خوێنبەرەكانت تەندورست بن، بەڵام زۆركەس تووشی گیرانی خوێنبەرەكان دەبن و زۆرجار ئەمەش سەر دەكێشێت بۆ جەڵتەی دڵ.
كاتێك گیرانی خوێنبەرەكان ڕوودەدات كە كلسێكی زۆر لەسەر دیواری ناوەوەی خوێنبەرەكان كۆدەبێتەوە و ڕێگری لە ڕۆیشتنی خوێن دەكات، ئەمەش ڕێگری دەكات لە گواستنەوەی خوێن و ئۆكسجینی تەواوە بۆ بەشەكانی جەستە.
بەم هۆیەشەوە بەشێك لە ئەندامەكانی جەستەت بە باشی كار ناكەن و بەو هۆیەشەوە وێران دەبن.
كۆلیسترۆلی باش (HDL) یارمەتی كۆنترۆڵكردنی كۆلیسترۆلی خراپ (LDL) دەكات، زۆر گرنگە بتوانی هاوسەنگی نێوانیان ڕابگری. لە ڕاستیدا بەرزی ڕێژەی كۆلیسترۆلی خراپ بە مردنێكی بێدەنگ ناسراوە، چونكە زۆرجار تا لە كۆنترۆڵ دەرنەچێ هەستی پێناكرێ.
لێكۆڵینەوەیەك لە ماوەی ٢٧ ساڵدا لەسەر ٣٦،٣٧٥ كەسی پیگەیشتوو ئەنجامدرا، كە هیچ پێشینەیەكی نەخۆشی دڵ و شەكرەیان نەبوو، مەترسی تووش بوون بە جەڵتەی دڵ و دەماغیان زۆر كەم بوو، بەشێكی زۆریان ڕێژەی كۆلیسترۆلی خراپیان تا ئاستیێك بەرز بوو، بەڵام بە شیێوەیەك نەبوو كە پێویست بێ دەرمان بخۆن. پاش ٢٧ ساڵ، ١٠٨٦ كەسیان بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكانەوە گیانیان لە دەستدا. ئەمە وای كرد توێژەران بگەنە ئەو ئەنجامەی كە گەرچی ڕێژی كۆلیسترۆلی خراپ لە جەستەیاندا نزمیش بووە، بەڵام كاریگەری درێژخایەنی لەسەر دڵ و تەندروستییان هەبووە.
بەڵام هێشتا، گەر گیرانی خوێنبەرەكانیشت هەیە، بە چەند ڕێگەیەك دەتوانی چارەسەرێكی تەندروستی ئەم كێشیە بكەیت.
یەك لەو ڕێگایانە خواردنی ئەم سێ خۆراكەیە: سیر، زەردەچێوە و شۆربای شۆفان.
سیر:
سیر ڕێژەی كۆلیسترۆلی خراپ لە جەستەدا كەم دەكاتەوە و ڕێگری لەوە دەكا چەوری بە دیواری خوێنبەرەكانەوە بنیشێت. هەروەها ڕێگری دەكا لە دروستبوونی كڵۆی خوێن و سەرئەنجام فشاری خوێن كەم دەكاتەوە.
زەردەچێوە:
یەكێكە لەو بەهاراتانەوی كە یارمەتی پاكردنەوەی خوێنبەرەكان دەدات، ڕێژەی كۆلیسترۆلی خراپ كەم دەكاتەوە و وا دەكات دڵت باشتر كار بكات.
شۆفان:
خۆراكێكە كە زۆر تەندروستە بۆ دڵ بەهۆی ڕێژەی زۆری ڕیشاڵ تیایدا. لە لایەن ڕێكخراوی دڵی ئەمریكییەوە پیشنیار كراوە كە ڕۆژانە ٢٥-٣٠ گرام بخورێت. بەوە ناسراوە كە ڕێژەی كۆلیسترۆلی خراپ بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.
وەرگێڕان: هێمن عەزیز
