دۆناڵد ترامپ وەڵامی قسەكانی باڵوێزەكەی بەریتانیا دەداتەوە

جیهان

08/07/2019‌ 1673 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، ڕەخنەی لە  "كیم داروش" ی باڵوێزی بەریتانی گرت، ئەمەش دوای ئەوەی باڵوێزی ناوبراو لە زنجیرە یاداشتێكی دزەپێكراودا، كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2017، ترامپی بە "پێتپێتی" و "نالێوەشاوە" وەسف كردبوو.

تڕەمپ لەوەڵامدا وتی: داروش پێش ئەوەی نیوجێرسی جێبێڵێت و بێتە واشنتۆنی پایتەخت، وەك پێویست خزمەتی وڵاتەكەی خۆی نەكردووە، دەكرێت پێتان بڵێم، كە ئێمە زۆر پێی سەرسام نین".

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی: دەكرێت زۆر شتی لەبارەوە بڵێم، بەڵام  ئەوە ناهێنێت كاتی خۆمی پێوە خەریك بكەم".

ڕۆژنامەی " میل ئۆن سەندەی" ئەو زنجیرە یاداشتانەی باڵوێزەكەی بەریتانیای لە واشنتۆن دزەپێكردووە، كە سەرۆكی ئەمریكای بە "پێتپێتی" و "نالێوەشاوە" وەسف كردووە، وتووشییەتی ترامپ: "جۆرێك لە ناسەقامگیری ئەمنی هێناوەتە ئاراوە".

لەو بارەشەوە لەندەن ڕایگەیاند، لێكۆڵینەوە لە دزەپێكردنی ئەو یاداشتانەی كیم داروش دەكەن، ڕۆژی 2 شەممە لیام فۆكسی وەزیری بازرگانی بەریتانیاش وتی: دارۆش لە یاداشتەكانیدا ترامپ و ئیدارەی ئەمریكای بەوە وەسف كردوووە، كە وەك پێویست ئەركەكانیان ڕاناپەڕێنن و زیرەكیش نین.

وەزیری ناوبراو هەروەها وتی: ئەگەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەكانمان یان سیاسییەكانمان ڕەفتارەكانیان لە ئاست چاوەڕوانكردنی ئێمە یان بەریتانیادا نەبوون"، هەرگیزی جێگەی قبوڵكردن نییە و منیش داوای لێبووردن لەو نواندنی ئەو ڕەفتارەیان دەكەم".

فۆكس لە لێدوانێكیدا بۆ "بی بی سی" وتی: ڕەفتاری دزەپێكردنی یاداشتەكان ڕەفتارێكی پۆخەڵ و ناپیشەیی و نائاكاریی و نا نیشتمانییە، لەوانەیە زیان بە پەیوەندییەكانمان و بەرژەەندی ووڵاتەكەمان بگەیەنێت.

هاوكات بەگوێرەی كەناڵی "بی بی سی" بەریتانیا، تۆم تۆغندهاتی سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا دزەپێكردنی ئەو یاداشتانەی بە مەترسیدار ناو بردووە و دووپاتیشیكردەووە كەدەبێت لێپێچینەوە لە بكەرانی بكرێت.

داروش یەكێكە لە دبلۆماتكارە خاوەن هەرە ئەزموونبەرزەكانی بەریتانیا لە واشنتۆن، لە ساڵی 2016 و پێش هاتنەسەركاری تڕمپ لە واشنتۆن دەستی بە كارەكانی كردووە.

سەرچاوە: عەرەب
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر