عەرەبەکانى ئەنجوومەنی پارێزگاى کەرکوک کاندیدەکەى پارتى و یەکێتى رەتدەکەنەوە

عیراق

11/07/2019‌ 679 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامە عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کردستان بۆ دیاریکردنی تەیب جەبار  بە پارێزگاری کەرکووک رەتدەکەنەوە.


لەیەکەم کاردانەوەى دیاریکردنى کاندیدى پارێزگارى کەرکوک پێکهاتەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەوە بڕیاری ئەو دو حزبەیە کە بەدریژایی ١٦ ساڵی رابردوو دەستیان بەسەر کەرکووکدا گرتبوو کە هۆکاری پەراوێزخستن و دوورخستنەوە و بێسەرەوبەرەیی و ڕفاندن و  رووخاندنی گوند و ئاواییەکان بوون ، تا ئەوکاتەی دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی بۆ شارەکە گەرایەوە ".

 

ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە ، دیاریکردنی پارێزگاری نوێ بۆ کەرکووک ناکرێت تەنیا بە سازانی هەرسێ پێکهاتەکە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ناوخۆیی نەبێت، ناشکرێت گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بکرێت تا ئەوکاتەی هەموو دەستگیرکراوەکان ئازاد دەکرێن و گوندە وێرانکراوەکان ئاوەدان دەکرێنەوە و ئیدارەیەکی هاوبەش دادەنرێت و نەخشەی چارەسەرکردنی کێشەکانی  کەرکوک و داهاتووی ئەو شارە بە سازان دادەنرێت.

 

لەبەیاننامەکدا ئەوەشهاتووە، دوای گەرانەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بۆ کەرکووک ،سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقعی حزبە کوردییەکان کۆتایی هاتووە و ناکرێت بگەڕێینەوە بۆ دواوە .


ئەمرۆ یەکێتی و پارتی رێککەوتن لەسەر کاندیدکردنى تەیب جەبار بۆ پارێزگاری کەرکوک.

س.هـ