یانەكانی ئینگلتەرا دانی ئەلڤێس‌و مارسیلۆیان دەوێت

وەرزش

15/07/2019‌ 436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو یانەی ئینگلتەرا، دەیانەوێت هەریەكە لەدانی ئەلڤێس‌و مارسیلیۆی بەرازیلی بكرن.

بەپێی سەرچاوەكان، یانەی تۆتنهام هاتووەتە سەر هێڵ بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ دانی ئەلڤێس، كە گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان كۆتایی هاتووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، لەلایەكی ترەوە، یانەی ئارسیناڵ هاتووەتە سەر هێڵ، بۆ ئەوەی مارسیلۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەو دوو یاریزانە لەیارییەكان، ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن، بۆیە ئەو یانانە دەیانەوێت ئەو یاریزانانە بكڕن.

هـ ـ ح