شارپرێس:
زه‌ینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی دوا بڕیاری له‌باره‌ی چاره‌نوسی گاریس به‌یڵ-ی یاریزانی یانه‌كه‌یدا.
زێدان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گاریس به‌یڵ وه‌رزی داهاتوو به‌شداریی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ناكات چونكه ڕیزی یانه‌كه جێده‌هێڵێت.
زێدان ورده‌كاریی زیاتری ئاشكرانه‌كرد و ته‌نیا وتی، له‌ڕۆژانی داهاتوودا ده‌بینین چی ڕووده‌دات و چاره‌نوسی به‌یڵ بۆ كوێ ده‌بێت.
وتیشی، بابه‌ته‌كه شه‌خسی نییه و هیچ یاریزانێك له ڕیاڵ مه‌درید دژی گاریس به‌یڵ نییه.
ڕ . ج