کوێستان محەمەد: نوسراو بۆ بەستنەوەی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکەین

کوردستان

21/07/2019‌ 579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگه‌یاند، لە نزیكترینكاتدا نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ بەستنەوەی موچەی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی موچەكانیان راگیراوە.

كوێستان مەحەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی به‌میدیاكانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی دەكات بەمەبەستی بەستنەوەی موچەی ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی موچەكانیان راگیراوە.

وتیشی، "لە ئێستادا سەرقاڵی كۆكردنەوەی ناوی ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەین كە موچەكانیان راگیراوە".

كوێستان مەحەمەد رونیشیكرده‌وه‌، "ناوەكانی (سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان)یان بەدەست گەشتوە و بڕیارە رۆژی سێشەمە ناوەكانی (هەولێر و دهۆك)مان پێ بگات".

جەختیشیكردەوە، کە هەركاتێك ناوەكانیان بەدەست گەشتن، بەدەستی خۆی ناوەكان دەبات بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی دوبارە موچەی ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانە ببەسترێتەوە.
ه.م