گرژییەكانی رۆژهەڵانی ناوەڕاست نرخی نەوت زیاتر بەرزدەكاتەوە

جیهان

24/07/2019‌ 360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لە 64 دۆلاری ئەمریكی نزیك بووەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی گرژییەكانی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 57 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.35 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 55 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.43 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بەكێشەكانی ئەمریكاو ئێران هەیە، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكان داناوە.

هـ ـ ح