ریاڵ مەدرید "گرێبەستێكی خراپ" بۆ دەستبەرداربوون لەگاریس بەیڵ رەتدەكاتەوە

وەرزش

25/07/2019‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، یانەی جیانگۆ سۆنینجی چینی گرێبەستێكی خستووەتە بەردەم یانەی ریاڵ مەدرید، بۆ ئەوەی دەستبەرداری یاریزانی یانەكە، گاریس بەیڵی ویڵزی ببێت.

لەو بارەوە رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، گرێبەستەكەی یانەی جیانگۆ بۆ گاریس بەیڵ 20 ملیۆن یۆرۆ بووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، بەهۆی خراپی گرێبەستەكە، یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستەكەی رەتكردووەتەوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكرد، لەگەڵ ئەوەی گرێبەستەكەی یانە چینییەكە بۆ یانە ئیسپانییەكە خراپ بووە، بەڵام ئەو یانە ئامادەیی دەربڕیوە وەك موچە ساڵانە 17 ملیۆن یۆرۆ بداتە یاریزانەكە، كە ئەوەش هەمان موچەیە لەیانەی ریاڵ مەدرید هەیەتی.

ماوەیەكە دەنگۆی رۆشتنی گاریس بەیڵ لەیانەی ریاڵ مەدرید هەیە، دوای ئەوەی زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، رایگەیاند، پێویستی بەو یاریزانە نییە.

هـ ـ ح