لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانباران پەرلەمان بانگهێشتى وەزیری دارایی دەکات

عیراق

25/07/2019‌ 830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لەسەر ناردنى موچەى فەرمانبەران وەزیرى دارایی بانگهێشتى وەزیرى دارایی بۆ پەرلەمانى عێراق دەکرێت.

فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا میوانداری هەردوو وەزیری نەوت و وەزیری دارایی دەکرێت ، ئەوەش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوانەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ و ئامادە نەبوونی هەرێم بەوەی ئەو برە نەوتەی بۆی دیاریکراوە لەرێگای کۆمپانیای سۆمۆوە رەوانەی بکات .

فەتلاوی دەڵێت ، ئاماژەى بەوەشکرد، وابڕیار بوو  لەدانیشتنی رۆژی سێشەممەی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا هەردوو وەزیری دارایی و نەوت ئامادە بن ، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشتنەکەی بۆ رۆژی پێنجشەممە هەڵگرت کە ئەمرۆ بێ ئامادەبوونی ئەو دوو وەزیرە بەڕێوەچوو.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا فەتلاوی دەڵێت، وابڕیارە هەردوو وەزیری دارایی و نەوت لەدانیشتنی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەبن و تێیدا گفتوگۆ بکرێت لەسەر هۆکارەکانی خەرجکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠١٩، سەرەرای ئەوەی هەرێم خۆی ئامادە نییە بەشێک لە نەوتەکەی لەڕێگای سۆمۆوە هەناردە بکات .

 

ئەو پەرلەمانتارە جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەنجوومەنی نوێنەران سنوورێک بۆ بابەتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و ئەو مشتومڕانەی ساڵانە لەدوای پەسەندکردنی بودجە درووست دەبێت دادەنێت .

وەرگێڕان:  ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی

س.هـ