شارپرێس:
دۆڕانی ڕیاڵ مه‌درید به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ناچار ده‌كات كۆمه‌ڵێك بڕیاری قورس له‌ڕۆژانی داهاتوو بدات.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامی 7 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 3 گۆڵ له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا به‌یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دۆڕا، فلۆره‌نتینۆ پێرێز-ی سه‌رۆكی ڕیاڵ مه‌درید له‌ڕۆژانی داهاتوودا بڕیاری یه‌كجاریی بۆ فرۆشتنی چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه‌ی ده‌دات.
ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ده‌ڵێن، ئه‌و دۆڕانه ڕیاڵ مه‌دریدی ناچاركردووه به‌زووی چاره‌نوسی هه‌ریه‌كه له گاریس به‌یڵ، خامیس ڕۆدریگێز و دیاز یه‌كلابكاته‌وه و بیانفرۆشێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شاهانه چاوی له‌كڕینی پۆڵ پۆگبای یاریزانی مانچسته‌ر یونایتده.
ڕ . ج