سەما وەڵامی دەنگۆكانی ئەنجامدانی هاوسەرگیری لەگەڵ ریاز مەحرەز دەداتەوە

هەمەڕەنگ

29/07/2019‌ 995 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەما میسری هونەرمەند، وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، كە باس لەوە دەكەن، هاوسەرگیری لەگەڵ ریاز مەحرەزی مەغریبی‌و یاریزانی یانەی مان سیتی كردووە.

سەما لەمیانی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "یوتیوب" بڵاوكردووەتەوە، تەنیا ستایشی ریاز محرەزم كردووە، كە گۆڵی كردووەو وڵاتەكەی بووەتە پاڵەوان.

لەدوای ئەو لێدوانە چەند دەنگۆیەك بڵاوبووەوە، كە سەما بۆیە ئەو قسانەی كردووە، دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو یاریزانە بكات.

هـ ـ ح