بــۆچــی زۆرجــار مــرۆڤــەكــان بــە تــەنــیــا دەمــێــنــنــەوە؟

هەمەڕەنگ

30/07/2019‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پرسیاركردن لەكەسێكی سینگڵ، كە ئایا بۆ هێشتا سینگڵیت، زویرو بێتاقەت دەبێت. ئەمەش ئەوە دەردەخات دۆخی سینگڵی هەڵەیەكی تێدایە.

هەندێك كات وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوویە، كە بڵین بۆ دەپرسن؟ یاخود دەتوانن بڵێن: من سینگڵم، چونكە لە دڵدا سینگڵم، باشترین كاتەكانی ژیانم تێدەپەڕێنم، سینگڵ بوونم مانای ئەوە نییە، كە كەسم دەست ناكەوەێت. بەڵكو سینگڵبوونم پلانی یەكەمە".

هەروەها ناتەوێت هاوسەرگیری ئەنجام بدەیت، نەخێر تۆ خۆت فریو نادەیت، هەرچەندە چوویتە زۆرێك لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكانەوە، بەڵام هەرگیز ئارەزووی ئەوەت نەكردووە، كە تۆش هاوسەرگیریت بكردایە.

هەندێك كات پیاوان خۆیان بە ئامادە نازانن بۆ هاوسەرگیری كردن، چونكە توانایان نییە و باری داراییان لەبار نییە.

هۆكارێكی دیكە ئەوەیە خۆت ژیانێكی خۆشبەخت هەیە لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەكەت دا، هەموو كاتەكانت جێژبەخشن و پێت باش نییە بچیتە ناو پەیوەندییەكی دیكەوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل