پاریس سان جێرمان ئەستێرەیەكی سەنیگال دەكرێت

وەرزش

31/07/2019‌ 413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمان پاڵەوانی خولی فەرەنسی، بەشێوەیەكی فەرمی كڕینی یاریزانی سەنیگال ئیدریسا گای راگەیاند.

یانەی پاریس سان جێرمان لەئەژمارە تایبەتەكانی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كڕینی ئەو یاریزانە سەنیگالییەی راگەیاندووەو وێنەی یاریزانەكەشی بەدرێسی یانە پاریسییەكە بڵاوكردووەتەوە.

گرێبەستەكەی پاریس سان جێرمان‌و گای بۆ چوار ساڵە كە لە 30 یۆنیۆ 2023 گرێبەستەكە كۆتایی دێت.

گای لەخولی ئینگلیزی یاری كردووەو لەیارییەكان ئاسێكی بەرز پێشكەش دەكات، كە  بەو هۆیەشەوە یانە پاریسییەكە كڕیویەتی.

هـ ، ح