شارپرێس:
حكومه‌تی تاران پێشنیازی بانكی ناوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد بۆ لادانی چوار سفر له‌سه‌ر دراوی ریال و گۆڕینی یه‌كه‌ی دراوه‌كه بۆ تمه‌ن.
حكومه‌تی تاران له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگەیاند، "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆمار، حه‌سه‌ن روحانی كۆبووه‌ته‌وه، پێشنیازی بانكی ناوه‌ندیی بۆ لادانی چوار سفر له‌سه‌ر ریال و گۆڕینی یه‌كه‌ی دراوی وڵات بۆ تمه‌ن، په‌سه‌ندكردووه".
له په‌یامێكیشدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، مه‌حمود واعیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بابه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لتر، تاوتوێ ده‌كرێت.
واعیزی دەڵێت، "پێشتریش پێشنیازی لادانی چوار سفری دراوی نیشتمانیی له رۆژه‌ڤماندا بوو. ریال ته‌نها له كاروباره بانكییه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام ته‌مه‌ن له‌نێو خه‌ڵكدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه ئه‌وه‌مان به گونجاو زانی كه به‌كارده‌هێنرێت".
ه.م