بەمنزیكانە نۆكیا مۆبایلێكی نوێ‌و بەتایبەتمەندی ناوازە دەخاتەڕوو

جیهان

01/08/2019‌ 593 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای نۆكیا خۆی ئامادە دەكات بۆئەوەی پێش كۆتایی ئەمساڵ مۆبایلێكی نوێ نمایش بكات ، كە تایبەتمەنی ناوازەی هەیە و لە مۆبایلەكانی نەوەی پێنجەم هەژمار دەكرێن .

پێگەی "نۆكیا بور یوزەر" بڵاویكردەوە، كۆمپانیای نۆكیا تاكۆتایی ئەمساڵ مۆبایلێكی نوێ دەخاتە بازارەوە، كە لەڕووی تایبەتمەندییەوە ڕكابەری نەوەی پێنجەمی مۆبایلەكان دەكات .

پێگەكە باسی لەوە كردووە، كە مۆبایلەكە نەوەی نوێی مۆبایلی "بیۆرفیو" دەبێت، كە لەماوەی رابردوو نۆكیا بەرهەمی هێنابوو .

بەقسەی پێگەكە مۆبایلە نوێكە پێنج كامێرای هەیە، كە كوالییەتییەكی بەرزیان هەیە ، ئەوە سەرباری پرۆسێسەری "كوالكۆم" و "سناپ دراگۆن ٨٥٥"

یەكێكی تر لە تایبەمتمەندییە ناوازەكانی مۆبایلەكە ئەوەیە كە سیستەمی G5 ی لەسەرە و  بەسیستەمی نوێی ئەندرۆید Q كاردەكات .

تۆرەكانی نەوەی پێنجەم كە مۆبایلە نوێكە كاری پێدەكات خێراییەكەی دەگاتە ٢٠ مێگا بت لە چركەیەكدا ، ئەوەش مانای وایە بەكارهێنەر دەتوانێت لەماوەی ساتێكی زۆر كەمدا فیلمێك داببەزێنێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی