مانچستەرو یۆڤانتۆس لەسەر گرێبەستێكی گۆڕینەوە رێكدەكەون

وەرزش

01/08/2019‌ 636 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتیدو یۆڤانتۆسی ئیتالی لەسەر گرێبەستێكی گۆڕینەوە رێككەوتن، كە بەم نزیكانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی تۆڕی سكای نیوز بڵاویكردەوە، كە گرێبەستەكەی یانەی یۆڤانتۆس‌و مانچستەر یونایتید، رێكەوتوون بۆ گۆڕینەوەی دوو یاریزان.

هەر بەپێی تۆڕەكە یانەی مانچستەر یاریزان رۆمیلۆ لۆكاكۆ دەداتە یانەی یۆڤانتۆس، لەبەرانبەردا یۆڤانتۆس دیبالا دەداتە یانە ئینگلیزییەكە.

وردەكاری گرێبەستەكە بەتەواوی ئاشكرانەكراوەو بڕیارە بەم نزیكانە هەردوو یانە زانیاری لەبارەوە بخەنەڕوو.

هـ ـ ح