هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی موچەی چەند وەزارەتێك دەستپێدەكات

کوردستان

01/08/2019‌ 702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریارە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم  سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەى چەند وەزارەت و دەزگاەکى هەرێم دابەش بکات.

 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم بە شارپرێسى راگەیاند، بریارە رۆژی یەکشەممە،ى هەفتەى داهاتوو دموچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشبكرێت.

هاوکات رۆژی دووشەممەش  موچەی هێزەکانی ٧٠و ٨٠ دابەش دەکرێت.

 

هەروەها لە رۆژانى دواتریشدا بەپێى خشتەى دیاریکراوى وەزارەتى دارایی مووچەى وەزارەت و دەزگاکانى تر دابەش دەکرێت.
س.هـ