یەكەم دەركەوتنی هاوسەرە هەڵاتووەكەی حاكمی دوبەی لە لەندەن

جیهان

02/08/2019‌ 10705 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
شازادە عەلی بن حسێن برای شازادە هەیا، وێنەیەكی خۆی‌و خوشكەكەی بڵاوكردەوە، ئەوەش دوای هەڵاتنی بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

شازادە هەیا، هاوسەری حاكمی دووبەیە، كە ماوەیەكە هەڵاتووەو داوای جیابوونەوە لەهاوسەرەكەی دەكات‌و ئێستا كەیسەكەیان لەدادگایە، شازادە عەلیش لەسەر وێنەكەی نووسیوە لەگەڵ خوشكەكەم، لە لەندەن.

هاوسەری هەڵهاتووی حاكمی دوبەی، كە یەكێكە لە كەسە هەرە دیارەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست داوای پاراستنی لە دادگای بەریتانیا كردووە لەوەی نایەوێت ناچار بێت بە هاوسەرگیرییەك، كە خۆی نایەوێت.

ژنی شێخ محەمەد ‌‌‌‌ئال مەختوم‌، شاژن هەیائی كچی حوسەینی سێیەم، لەسەرەتای ئەم مانگەدا لێدوانی داوە، كە لە لەندەن خۆی حەشارداوە و لەژیانی خۆی دەترسێت.

كەیسەكەی ناوبراو لە ڕۆژی سێشەممەوە، گە دادگای بەریتانیا دەستیپێكردووە، دوای ئەوەی ناوبراو داوای پارێزگاری كردووە.

لەدادگای باڵا چی روویدا؟
شاژن و منداڵەكانی بەهاوڕێیەتی لەگەڵ دایەنی منداڵەكانیدا ئیماراتییان جێهێشتووەو شاژن داوای لە دادگای وڵاتی بەریتانیا كردووە بۆ پاراستنی لەهاوسەرگیری و سێكسی ناچاری.

شێخ محەمەدی پاشای دوبەی داوای لە دادگاكە كردووە بۆ گەراندنەوەی مندالەكانی، هەروەها داوای كردووە وردەكاری راكردنەكەی شاژنی پێ بڵێن، بەڵام دادوەر داواكاریەكەی رەتكردووەتەوە.

شاژن هەیا كێیە؟
شاژن لە ئەردەن لەدایك بووە، خوێندنی لە مەكتەبی تایبەتی تەواكردووە لەبەریتانیا، ئەسپ سواری ئۆڵۆمپییە و خوشكی پاشا ‌‌‌عەبدوڵای دووەمی پاشای ئێستای ئەردەنە، بەڵام لە دایكێكی تر.

لە ساڵی ٢٠٠٤ هاوسەرگیری لەگەڵ شێخ محەمەدا كردووە، بەمەش بووە بەشەشەمین هاوسەری شێخ محەمەد و بچووكترین هاوسەری ئەو بووە.

شێخ محەمەد یەكێكە لە ملیاردێرەكان و ٢٣ منداڵی لە شەش هاوسەرەكەی هەیە.

شاژن هەیا سەرەتا بەرەو ئەڵمانیا هەڵهات و ویستی مافی پەنابەری لەئەڵمانیا بەدەست بهێنێت، بەڵام ئێستا نزیكەی مانگێك دەبێت لە ناوەراستی شاری لەندەن دەژی لە كۆشكی باخچەكانی كینسینگتۆن، كە نرخی ئەو كۆشكە ١٠٧ ملیۆن دۆلارە.

وا پێشبینی دەكرێت شاژن بیەوێت لە بەریتانیا بمێنێتەوە، بەڵام حاكمی ئیمارات جەیەوێت لەرێگەی پەیوەندییە دبلۆماسییەكانی لەگەڵ بەریتانیا بگەرێنێتەوە بۆ وڵاتەكەی.

دوای هەڵهاتنی شاژن، شێخ محەمەد نووسینێكی پڕ تورەیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردەوە، كە تیدا باسی ژنێكی خراپ و خیانەتكار دەكات.