نــرخــی دۆلار لــەبــازاڕەكــانــی هــەرێــم بەنزمی مایەوە

کوردستان

02/08/2019‌ 780 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 150 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 150 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی بەنزمی مایەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 135 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 149 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 10 هەزارو 300 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 750 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح

بەپەلە