وردەكاری سزادانەكەی لیۆنێل میسی

وەرزش

03/08/2019‌ 486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی هێرشبەری وڵاتی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاری كردنی نێودەولەَتی ڕاگیرا، ئەمەش دوای ناوبردنی یەكێتی تۆپی پێی كوپا ئەمریكا بە گەندەڵ.

دوای سەركەوتنی تیپی ئەرجەنتین بەسەر تیپی چیلیدا لیۆنێل میسی لە لێدوانێكدا وتی: "لە سەرەتاوە ئەم نازناوە بۆ بەرازیل ئامادە كرابوو".

هەروەها لیۆنێل میسی بە بڕی ٥٠٠٠٠ هەزار دۆلار سزا درا لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوورەوە.

ئەمەش مانای ئەوەیە میسی ناتوانێت یارییە نێودەوڵەتییەكانی بەرامبەر تیپەكانی چیلی و مەكسیك و ئەڵمانیا بكات لە مانگی ١٠ و ١١.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٢٠ دەست دەكات بەئامادەكاری كەمپینەكانی بۆ مۆندیالی ساڵی ٢٠٢٢

دوای شكستهێنانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرانبەر یانەی بەرازیل لە یاری كۆتایی كوپا ئەمریكا، یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین سكاڵایان لەبڕیارەكانی دادوەری یارییەكە كردو وتی: "بڕیاری تاكلایەنی دەبێتە هۆی هەڵەی كوشندە".

یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشور ئەم لێدوانانەی بۆ تۆمەت ناوبرد و وتی: "ناوبردنی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشور بە گەندەڵ جۆرێكە لە بێ ڕێزی".

لە یاری نێوان ئەرجەنتین و چیلی، كە بۆ بەدەستهێنانی براوەی دووەم و سێیەمی خولی كوپا ئەمریكا بوو، دوای ئەوەی لەخولەكی ٣٧ گرژی لە نێوان لیۆنێل میسی و گاری مێدل دروست بوو، هەردووكیان بە كارتی سوریان وەرگرت.

دوای كۆتایی هاتنی یارییەكە لیۆنێل مێسی وتی: "نامەوێت ببم بە بەشێك لەو گەندەڵییەی كە لەم خولەدا هەیە". هەروەها لە پێش ئەم یارییەش لیۆنێل مێسی چەندەها لێدوانی تری لەم جۆرەی داوە.

هەروەها وتی: "بەداخەوە، گەندەڵی و دادوەرەكان ناهێڵن خەلكی چێژ لە تۆپی پێ ببینن و خەریكن لە ناوی دەبەن".

سەرچاوە: bbc news
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ.