شارپرێس:
سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی دڵنیایده‌دات له‌مانه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌كه‌ی.
له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سۆڵشایه‌ر ڕایگه‌یاند، دڵنیایه له‌وه‌ی پۆڵ پۆگبا بۆ وه‌رزی داهاتوو له ڕیزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌مێنێته‌وه و په‌یوه‌ندی به هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌وه ناكات.
پێشتر زه‌ینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی خواستی یانه‌كه‌ی نیشاندا بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا، هه‌روه‌ها ئه‌و یاریزانه‌ش ده‌یویست په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه بكات.
ڕ . ج